سەردێڕ:

هەوڵێکی هێنانی مادەی هۆشبەر لەڕێگەی باڵۆنەوە پوچەڵ کرایەوە

PM:02:48:16/11/2025

1704 جار خوێندراوەتەوە

بەشی هەواڵگری سەربازیی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، لە پارێزگای ئەنبار هەوڵێکی هێنانی ٢٢ هەزار حەبی ماددەی هۆشبەر پوچەڵکراوەتەوە، ئاشکراشیکردووە کە هەوڵی هێنانی ئەو ماددە هۆشبەرانە لەڕێگەی باڵۆنەوە بووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بەشی هەواڵگری سەربازیی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لە ناوچەی کەرمەی سەر بە پارێزگای ئەنبار، دەستیان بەسەر ٢٢ هەزار حەبی ماددەی هۆشبەردا گرت کە لەڕێگەی باڵۆنەوە هێنرابووە ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەوڵەکە دوای کۆکردنەوەی زانیاریی بووە لەسەر هەوڵی هێنانی ئەو بڕەی ماددەی هۆشبەرە، لەئێستاشدا ئەو ماددەی هۆشبەرە رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان کراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمە یەکەمجار نییە هەوڵی هاوشێوە پووچەڵ دەکرێتەوە، لە مانگی نیسانی ئەمساڵیشدا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق توانیبووی دەست بەسەر ٤٠٠ هەزار حەبی کەپتاگۆندا بگرێت.

ئەو کاتە قاچاخچییەکان ویستبوویان لە رێگەی رووباری فوراتەوە ئەو بڕە زۆرەی ماددەی هۆشبەر بهێننە ناو خاکی عێراقەوە.













گەلەری