سەردێڕ:

بە فەرمی بڕیاری لابردنی چوار سفری سەر دراوی ئـێران چووە بواری جێبەجێکردنەوە

PM:09:50:22/11/2025

852 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، یاسای لابردنی چوار سفری لە پارەی نیشتمانیی وڵاتەکەی واژۆ کرد و خستییە واری جێبەجێکردنەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران مەرسومێکی سەرۆکایەتی بۆ جێبەجێکردنی هەمواری یاسای بانکی ناوەندیی ئێران بە کەمکردنەوەی چوار سفری سەر دراوی وڵاتەکە دەرکرد، بەمەش هەمواری یاساکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی هەموارەکە بانکی ناوەندی بەهای ریاڵی ئێرانی لە چوارچێوەی سیستمی دراوی کارپێکراو دیارییدەکات.

بەگوێرەی مەرسومە سەرۆکایەتییەکە، پێویستە لەسەر بانکی ناوەندی لە دانانی بەهای دراوی وڵاتەکە رەچاوی قەبارەی یەدەگی دراوی بیانی بکات.













گەلەری