PM:01:21:16/11/2025
3220 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایگەیاند، لە سلێمانی بەهۆی پەتای وەرزییەوە لە ماوەی ١٥ رۆژدا زیاتر لە ١٠ هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، دەشڵێت، هیچ منداڵێک بەهۆی پەتاوە گیانی لەدەست نەداوە
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کۆیان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، بەهۆی پەتای وەرزییەوە زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ منداڵ داخڵی نەخۆشخانەکەیان کراون.
باسی لەوەشکردووە، تەنها لە ماوەی ١٥ رۆژدا، ١٠ هەزار و ٧٣١ کەس سەردانی نەخۆشخانەیان
کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
ئەو پەتایەی بڵاوبووەتەوە مەترسیدار نییە و هیچ منداڵێکیش راستەوخۆ بەهۆیەوە گیانی
لەدەست نەداوە، نیشانەکانە سەرەکییەکانیشی تا و کۆکەیە، بەڵام بەهۆیەوە گوشارێکی
زۆر لەسەر نەخۆشخانەی منداڵان دروستبووە.