PM:12:21:16/11/2025
1440 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەمڕۆ یان سبەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رادەگەیەنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق باسی لەوەکرد، ئەمڕۆ کۆمسیۆن دەست بە هەژمارکردنی کورسییەکانی هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات، لەنێویاندا کورسییەکانی کۆتایی ژنان و پێکهاتەکانیش.
وتیشی، سەرجەم
وێستگەکانی دەنگدان کە هەژمار نەکرابوون، هەژمارکراون و ئەنجامەکانیان بە رێژەی ١٠٠٪
هاوتای ئەنجامی هەژمارکردن و جیاکردنەوەی دەستی بووە.
هاوکات، بڕیارە
لە دوای راگەیەندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمیسیۆنەوە، بۆ
ماوەی سێ ڕۆژ لایەنەکان دەتوانن تانە لە ئەنجامەکان بدەن.