AM:11:15:16/11/2025
1100 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا وتی ئێران دەیەوێت دانوستان بکات، تاران وەڵامی ئەو لێدوانەی دایەوە و دەڵێن، بە هیچ شێوەیەک نیازی دانوستانیان لەگەڵ ئەمریکادا نیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئێران هیچ پلانێکی نییە بۆ دانوستان لەگەڵ واشنتۆن، نە بە راستەوخۆ و نە بە ناراستەوخۆ ونە لە رێگەی نێوەندگرانیشەوە.
وتیشی، ئەوەی ئیدارەی ئەمریکا بەرەوپێش دەبات نا راستییە و لەسەر بنەمای
هیچ داتایەکی سیاسی نییە،تا ئێستا هیچ رەفتارێکی بەرپرسیارانە و
ئاماژەیەکیان بە نیازێکی راستەقینە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان نەبینیوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوو رۆژ پێش ئێستا دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند،
ئێران هەوڵی دانوستان دەدات بۆ رێککەوتنێکی نوێ و فشارەکانی ئەمریکا ئێرانی
خستووەتە پێگەیەکی تەواو جیاوازەوە.