PM:03:35:22/11/2025
660 جار خوێندراوەتەوە
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتیی نوری مالیکی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق گەیشتنە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ سەرۆکی کۆبووەنەوە، نووسینگەی مالیکیش دەڵێت، لە کۆبوونەوەکدا باسی دۆخی سیاسی و ئەنجامی گفتوگۆكانی ئێستای نێوان هێزە نیشتمانییەكان كرا.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتی شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعەکان گەیشتە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆبووەوە، مەبەستی سەردانەکەی مالیکی بۆ هەرێم و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی هەرێم، گفتوگۆکردنە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
هاوکات نوسینگهی
سهرۆكی دهوڵهتی یاسا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەی نوری مالیكی و مهسعود بارزانیدا
باس لە بارودۆخی سیاسی و دەرئەنجامی گفتوگۆ بەردەوامەکانی نێوان هێزە
نیشتمانییەکان کرا.
ئاماژه بهوهشكراوه، لە کۆبوونەوەکەدا مالیكی ئاماژەی بە بایەخی بەردەوامیدان بە هەوڵە هاوبەشەكان كرد بۆ پەلەكردن لە
پێكهێنانی حكومەتێك كە وەڵامدەرەوەی خواستەكانی گەلی عێراق بێت و سەقامگیریی بەهێز
بكات و پارێزگاری رەوتی دیموكراتی بكات.
چوارچێوەی
هەماهەنگیش پێوەرێکی دیاریکراوی بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتوو داناوە و بڕیاری نەداوە
سەرۆک وەزیرانی ئێستا لە خولی دووەمی سەرۆک وەزیران بێبەش بکرێت
.