AM:10:52:16/11/2025
1100 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی گرتووەتەوە، لە زاخۆ لافاو دروست بوو ئاو چووە چەند ماڵێکەوە و زیانی بە هاوڵاتیان گەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هاوڵاتیانی سنووری زاخۆ بۆ ئێن ئاڕ تی باسیان لەوە کردووە، بەهۆی لافاوەوە ئاو چووەتە ناو ماڵەکانیان و زیانێکی یەکجار بە ماڵەکانیان گەیشتووە.
وتیشیان، ساڵانە لەکاتی بارانباریندا لافاو دروست دەبێت و حکومەتی
ماوەبەسەرچوو هیچ پلانێکی نییە بۆ رێگری لە روودانی و بەهۆیەوە زەرەرمەند دەبن.
هاوکات بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیش، لەماوەی ١٢ کاتژمێردا لە زاخۆ زیاتر
لە ٢٠ ملم باران باریوە.