AM:09:43:16/11/2025
1536 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، لە بەغدا کۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ دەکرێت، دوای دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراقیش، بەپێی رێککەوتنی هەرێم و بەغدا مووچەی مانگی نۆی هەرێمیش خەرج دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لەسەر ناردنی مووچە، چاوگێک لە دارایی عێراق بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، کۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتایی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ـی مووچەخۆرانی عێراق دەکرێت.
وتیشی، بەپێی رێککەوتنی هەرێم و بەغدا دوای دابەشکردنی
هەر مووچەیەکی مووچەخۆرانی عێراق ئەوا مووچەیەکیش بۆ هەرێم دەنێردرێت، بەوەش
چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی نۆی موچەخۆرانی هەرێم خەرج بکرێت.
چاوگەکە باسی لەوەشکرد، هەرێم تاوەکو ئێستا ١٢٠ ملیاری
داهاتی نانەوتی بۆ مانگی نۆ رادەستی بەغدا نەکردووە و پێویستە پێش ناردنی مووچە،
داهات رادەست بکات.