سەردێڕ:

سبەى تاقیکردنەوەى نیوەى وەرز لە هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات

PM:03:47:15/11/2025

1292 جار خوێندراوەتەوە

سبەی تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم لە سەرجەم خوێندنگە بنەڕەتی و ئامادەییەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەش دڵنیایی دەدات کە خوێندنگەکان ئامادەکاریی تەواویان کردووە و پرۆسەکە بەپێی خشتەی دیاریکراو بەڕێوەدەچێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە ئێن ئاڕ تی وت، "خوێندنگەکان خۆیان ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەی نیوەی وەرز دەکەن و سبەی بەگوێرەی رۆژمێری پەروەردەیی تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکات".

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەشکردووە، تاقیکردنەوەکان لە یەک کاتدا هەردوو کەرتی خوێندنی حکومی و ناحکومی دەگرێتەوە.

هاوکات بەپێی رۆژمێری وەزارەتی پەروەردە، تاقیکردنەوەی نیوەی وەرز لە ١٦ـی تشرینی دووەم دەستپێدەکات، تاقیکردنەوەی کۆتاییی وەرز لە ١٥ـی کانوونی یەکەم دەستپێدەکات و هەروەها کۆتایی وەرزی یەکەمیش رۆژی ٢٤ـی کانوونی یەکەم دەبێت.













گەلەری