سەردێڕ:

یەکەم بەفری ئەمساڵ چیاکانی باڵەکایەتی سپی کرد؛ بەفربارین تا کەی بەردەوام دەبێت؟

PM:03:05:15/11/2025

1324 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ یەکەم باران بارینی ئەمساڵ لە لوتکە چیاکانی ناوچە شاخاویەکان هەرێمی کوردستان بەفریش باری. پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش رایگەیاند، نزیكەی هەشت سانتیم بەفر باریوە و بەفربارینەكەش بەردەوامە.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، لە چیاکانی بەرواری باڵا لە ئامێدی و چیاکانی حاجی ئۆمەرانو سنووری ئیدارەی سۆران لە بەفر باریوە، بەفر بە تەواوی لوتکەی چیاکانی داپۆشیوە پلەکانی گەرماش لە سۆران بە چوار بۆ پێنجپلەی سیلیزی دابەزییوە.

هاوکات پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، نزیكەی هەشت سانتیم بەفر باریوە و زۆربەی چیاكانی ناوچەی باڵەكایەتی و ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی گرتووەتەوە و بەفربارینەكەش بەردەوامە.

هەروەها لە سەنتەری سۆران و قەزا و ناحیەكانی دەوروبەریشی لە دوێنێ شەوەوە باران دەبارێت و بەردەوامیشە، بە گوێرەی زانیارییەکانی کەشناسیش، تا ئێستا ١٠ تا ١٤ ملم باران باریوە و لە مێرگەسووریش نزیكەی ٣٠ ملم باران باریوە.

بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی، سبەینێ باران بارینی لەسەرخۆ و بۆ مامناوەند بەردەوام دەبێت و لە هەندێک شوێن ئەگەری بارانی بەلێزمە و هەورە بروسکەش هەیە.



کەریم کەیفی - سۆران 












گەلەری