سەردێڕ:

شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت؟

AM:11:01:15/11/2025

1092 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە دوا نیوەڕۆوە لە هەندێک ناوچە دەبێتە لێزمە، ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکاندا هەیە.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین لەسەرخۆ و بۆ مامناوەند دەبێت و خێرایی با لە گەڵیدا چاڵاک دەبێت، لە دوای نیوەرۆ وە هەندێ شوێن بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەی هەیە، هەروەها پێشبینی بارینی بەفرێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان.

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارە کەشی سبەینێش وتی، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان باران بارینی لەسەرەخۆ و مامناوەند دەبێت لە هەندێک کات و شوێن بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەی هەیە، پلەی گەرماش بە گشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٢٠ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ١٩ پلەی سیلیزی

دهۆک : ١٨ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ١٩ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٢١ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٠ پلەی سیلیزی

سۆران : ١٧ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٢٢ پلەی سیلیزی













گەلەری