سەردێڕ:

یەکەم شەپۆلی باران بارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە

AM:10:01:15/11/2025

1152 جار خوێندراوەتەوە

یەکەم شەپۆلی باران بارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بەپێی پێشبینیەکان تاکو رۆژی دووشەممە بارانەکە بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، باران لە بەرەبەیانەوە دەستی پێکردووە سەرەتا لە دهۆک و دواتر لە سلێمانی دابارین بەشێوەی نمە باران بەردەوامە، پێشبینیش دەکرێت شەپۆلەکە درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی ترى هەرێم.

پێشتریش کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، کاریگەری ناسەقاگیری کەش و دابارین بۆ رۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبێت و لە هەندێک ناوچە پێشبینی بارینی ٦٠ تا ٧٠ ملیم باران دەکرێت.













گەلەری