سەردێڕ:

جارێکی دیکە کارەبا گرانەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو کوژایەوە

AM:09:37:15/11/2025

1004 جار خوێندراوەتەوە

کارەبا گرانەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە بەشێکی گەڕەکەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک ماوەی چەندین کاتژمێرە کوژاوەتەوە، حکومەتی ماوەبەسەرچووش دەڵێن، بەهۆی بارانەکەوە کارەبا گرفتی تەکنیکی بۆ دروستبووە.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، جارێکی دیکە بەشێکی گەڕەکەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک کارەبا بە ناو ٢٤ کاتژمێرییەکەیان لەسەر کوژێنرایەوە و هەندێک لەو گەڕەکانە تا ئێستا کارەبایان نەهاتووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانیش دەڵێت، بەهۆی باران بارینەوە لەسەر تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا، شۆرتی کارەبا دروستبووە و بەهۆیەوە کارەبای چەند شوێن و گەڕەکێک بڕاوە.

پێشتریش وەزارەتی کارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتبووی کە لە زستاندا ناتوانن کارەبای ٢٤ کاتژمێری دابین بکەن و پێویستیان بە کارەبای مۆلیدەکان دەبێت.













گەلەری