سەردێڕ:

بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی بێبەشن لە خزمەتگوزاریی سەرەتایی

PM:10:16:14/11/2025

1372 جار خوێندراوەتەوە

تەواوی گەڕەکەنوێکانی سلێمانی تۆڕی ئاویان نییە و بەشێکی گەڕەکەکانی سلێمانی قیرتاونەکراون و لەکاتی باراندا گرفتیان بۆ دروستدەبێت و هاوڵاتیان دەڵێن، لەکاتی کڕینی موڵکدا حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەناوی خزمەتگوزارییەوە پارەمان لێ وەردەگرێت.


بەشێک لە گەرەکەکانی سلێمانی گیرۆدەی نەبوونی خزمەتگوزاریین، بەجۆرێک وەک دانیشتوانەکەی دەڵێن، لە وەرزی بارانداقوڕ و چڵپاوە و لە هاوینشدا خۆڵ و تەپوتۆز،هاوکات تەواوی گەرەکە نوێیەکان تۆڕی ئاوی خواردنەوەیان نیە، لەکاتێکدا حکومەتی ماوەبەسەرچوو چەندین جار بەڵێنی چارەسەری کێشەکانی پێ داون بەڵام جێبەجێی نەکردووە.













گەلەری