کۆمسیۆن لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لیژنەیەکی پێکهێناوە لە کەسانى یاسایی تایبەتمەند، بە سەرۆکایەتی ئەندامانی دەستەی کۆمسیاران، لەوانە دادوەر و راوێژکار، بۆ یەکلاکردنەوەی سکاڵاکان.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لیژنەی
یاسایی بە سەرۆکایەتی دادوەر و راوێژکاران بۆ یەکلاییکردنەوەی تانە و سکاڵاکان
پێکهێنرا، بڕیارەکانی دەستەی کۆمسیاران لە ماوەی سێ رۆژدا لە دوای راگەیاندنی
ئەنجامی کۆتای هەڵبژاردن تانەیان لێدەدرێت.
هەموو بڕیارێکی دەستەی کۆمیسیاران لە بەردەم دەسەڵاتی
دادوەریدا دەدرێت، و ئەنجامی کۆتایی بە بڕیارێکی ئەنجومەن رادەگەیەنرێت، دوای
تەواوبوونی پرۆسەی تانەدان و یەکلاییکردنەوە.
پێشتر، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، کۆی گشتیی سکاڵا تۆمارکراوەکان بۆ
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتووەتە ١٠١ سکاڵا و ٤٤ سکاڵا پەیوەستن
بە دەنگدانی تایبەت و ٥٧ سکاڵای دیکەش پەیوەستن بە دەنگدانی گشتی.