AM:10:42:14/11/2025
1056 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی دەستکاریکردنی ڤیدیۆی وتارێکی دۆناڵد ترەمپەوە، دەزگای پەخشی بی بی سی، داوای لێبوردنی لە سەرۆکی ئەمریکا کرد، ئەوەش دوای ئەوەی کە ئەو گرتەیە بووە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسی هەواڵی دەزگاکە.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، کێشەکەی نێوان ئەو دەزگایە و دۆناڵد ترەمپ دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەیەکی پانۆراما لە ساڵی ٢٠٢٤دا، لەو بەرنامەیە وتارێکی ساڵی ٢٠٢١ـی سەرۆکی ئەمریکا بە جۆرێک دەرکەوتووە کە راستەوخۆ داوای توندوتیژی دەکات، لێدوانەکانی بەیەکەوە لکێندراون و ئەمەش بووەتە جێی مشتومڕ.
بی بی سی دانی
بەوەدا ناوە کە ئەو دەستکاری کردنە بەبێ مەبەست وێنەیەکی هەڵەی دروستکردووە و
رایگەیاندووە کە جارێکی دیکە ئەو بەرنامەیە پەخش ناکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی کە پارێزەرانی
ترەمپ هەڕەشەیان کردووە ئەگەر دەزگاکە داوای لێبوردن نەکات و قەرەبووی نەکاتەوە، ئەوا
سکاڵای یاسایی تۆماردەکەن و داوای یەک ملیار دۆلار قەرەبوو دەکەەوە.