ئەمرۆ ٢٤١ ساڵ بەسەر دامەزراندنی شاری سلێمانیدا تێدەپەڕێت و بەوهۆیەشەوە کۆمەڵێک چالاکیی هونەری رێکخراوە و ئەنجام بدرێت.
شاری سلێمانی لە ١٤ـی تشرینی دووەمی ساڵی ١٧٨٤ لەسەر دەستی ئیبراهیم پاشای بابان دامەزرا و بە ناوی باوکییەوە سلێمان پاشا ناویناوە، هەموو ساڵێک لەم رۆژەدا یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی دەکرێتەوە.
هاوکات لە چوارچێوەی ئەو یادەدا ساڵانە چەندان فێستیڤاڵ و
چالاکی ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەمساڵیش کۆمەڵێک چالاکی و فێستیڤاڵی هونەری رێکخراوە و
ئەنجامدەدرێت.
شاری سلێمانی
دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای کیشوەری ئاسیا و رۆژهەڵاتی کوردستانی باشوورەوە، بە
چەندن زنجیرە چییا دەورەدراوە وەک( شاخەکانی ئەزمەر، گۆیژە، قەیوان، چیای بەرانان،
دەشتی شارەزوور و شاخی تاسلوجە).
لەم شارەدا
مەلا و زانا و شاعیر و نووسەرەگەورەکان هەبوون، هەر لەوێ لەلایەن سێ کوچکەی
بابانەوە(نالی، ساڵم و کوردی) قوتابخانەی شیعری بابانیان دروست کردووە و تا ئێستاش
شێوازی ئەدەبیاتی کوردی بەرەوپێشچوونی جۆری ئەو ئەدەبەیە کە ئەوان دروستیان کردووە
و تەنانەت ئەو زاراوەی قسەی پێدەکەن هەمان شێوە زارە.