AM:08:25:14/11/2025
840 جار خوێندراوەتەوە
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک گۆڕانکاری بەسەرداهات و بە ٥٩ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، کە سزا
نوێکانی ئەمریکا بۆ سەر وزەی روسیا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرامبەر بە چەند رۆژی رابردوو دابەزی.