سەردێڕ:

پارتی بۆ یەکێتی: بمانەوێت کورسی بکڕین کورسییەکانتان لە کورسیی هەموولایەک هەرزانترە

PM:08:03:22/11/2025

1196 جار خوێندراوەتەوە

لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، چەند رۆژێکە بەرپرسانی یەکێتی باس لە کڕینی کورسی حزبەکان دەکەن، پارتیش ئەمە رەت دەکاتەوە و دەڵێت، ئەگەر پارتی بیەوێت کورسی لایەنەکان بکڕێت، کورسییەکانی یەکێتی لە هەموو لایەنێک هەرزانترن.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی یەکێتی کە وتبووی پارتی کورسی دەکڕێت حزبەکە وەڵامیدانەوە و دەڵێت، بمانەوێت کورسی بکڕین کورسییەکانتان لە کورسیی هەموولایەک هەرزانترە.

وەڵامەکەی پارتی دوای ئەوە دێت، یەکێتی پێشووتر باسی لەوەکردبوو، پارتی دەیەوێت بە کڕینی کورسی لایەنەکانی دیکە هەوڵی زۆرینەی پەرلەمانی بدات و حکومەتی نوێ پێکبهێنێت.














گەلەری