PM:11:15:13/11/2025
1264 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کۆبووەوە و داوای لە کۆمپانیا ئەوروپییەکان کرد بەشداری لە پڕۆژەی رێگەی گەشەپێداندا بکەن، وتیشی، قەدەغەی گەشتی ئاسمانیی نێوان عێراق و یەکێتیی ئەوروپا بەربەستێکی گەورەیە لەبەردەم گەشەسەندنی گەشتوگوزار و بازرگانیی نێوان هەردوولادا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە کلیمێنس زیمتنەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرد لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە بوارەکانی وەبەرهێنان، بازرگانی، وزە و ژینگە تاوتوێ کراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپاسی
هەوڵەکانی یەکێتیی ئەوروپای کرد بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و وتی،
"هەڵبژاردنەکان بە روونی و بە بەرزبوونەوەی رێژەی بەشداریکردن بەڕێوەچوو،
ئەمەش سەرکەوتنی حکومەت لە گەڕاندنەوەی متمانەی خەڵک بە سیستمی سیاسی دەردەخات."
سودانی داوای لە کۆمپانیا ئەوروپییەکان کرد
بەشداری لە پڕۆژەی رێگەی گەشەپێداندا بکەن، جەختی لەوە کردەوە کە قەدەغەی گەشتی
ئاسمانیی نێوان عێراق و یەکێتیی ئەوروپا بەربەستێکی گەورەیە لەبەردەم گەشەسەندنی
گەشتوگوزار و بازرگانیی نێوان هەردوولادا.