PM:08:43:13/11/2025
2360 جار خوێندراوەتەوە
پارتی و یەکێتی سێ مانگ پێش هەڵبژاردن لەڕێگەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و حکومدانی بە سیاسی، دژی نەوەی نوێ وەستانەوە و توانییان لەم هەڵبژاردنەدا نزیکەی ملیۆنێک دەنگ زیاد بکەن. نەوەی نوێش دەڵێت، دەسەڵات تەنها لەم شێوازە ئۆپۆزسیۆنبوونەی نەوەی نوێ دەترسێت.
پارتی و یەکێتی لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢١ـدا ٧٩٥ هەزار دەنگیان بەدەستهێنا، ئەوکات شاسوار عەبدولواحید سەرکردایەتیی ئۆپۆزسیۆنێکی حەقیقی دەکرد و کاریگەری گەورەی هەبوو لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.
بەڵام جووت حزبەکە سێ مانگ پێش هەڵبژاردن شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆکی
جوڵانەوەی نەوەی نوێیان بە سیاسی و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستگیرکرد و لەم
رێیەوە دژی نەوەی نوێ وەستانەوە کە گەورەترین حزبی ئۆپۆزسیۆنی هەرێمە و کاریگەریی
پلانەکەیان لەم هەڵبژاردنەدا بەدەرکەوت، وەک نەوەی نوێ خۆشیان دەڵێن،دەسەڵات تەنها لەم شێوازە
ئۆپۆزسیۆنبوونەی نەوەی نوێ دەترسێت.
کاریگەرییەکە
بەجۆرێک بوو کە بە لێدان لە ئۆپۆزسیۆنی حەقیقی، دوو حزبەکە توانییان لەم
هەڵبژاردنەدا نزیکەی ملیۆنێک دەنگیان زیادبکەن و لە ٧٩٥ هەزار دەنگەوە بیکەنە
ملیۆنێک و ٦٠٠ هەزار دەنگ.
ئێستا هاوڵاتییانی
کوردستان باشتر لەو پلانەی پارتی و یەکێتی تێدەگەن کە بۆچی شاسوار عەبدولواحید
سەرۆکی گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆن دەستگیریان کرد و پلانەکەیان چی بوو.