سەردێڕ:

ژمارەیەک فڕۆکەی کوەیتی بە ناچاری لەناو خاکی عێراق نیشتنەوە

PM:08:01:13/11/2025

1484 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە دەڵێت، پێشوازی لە حەوت فڕۆکەی کوەیتی کردووە کە بەهۆی خراپی کەشوهەوای ئەو وڵاتە و تەمێکی چڕەوە بە ناچاری نیشتبوونەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە پێشوازی لە حەوت فڕۆکەی کوەیتی کرد بە ناچاری لە فڕۆکەخانەکە نیشتنەوە.

بەگوێرەی وەزارەتی گواستنەوە، نیشتنەوەی ئەو حەوت فڕۆکە کوەیتیە بەهۆی خراپی کەشوهەوا لە فڕۆکەخانەی کوەیت بووە، بە پشتبەستن بە ئازادیی دووەمی فڕینی شارستانی (Technical Stop)، بەبێ کێشە و بە هەماهەنگی لەگەڵ گەشتە رێکخراوەکان، پێشوازی لە گەشتەکان و سەرنشینان کراوە.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتەکە، فڕۆکەخانەکە لە رۆژی دووشەممەی رابردووشدا پێشوازی لە نۆ فڕۆکەی کوەیتی کردبوو بە هەمان هۆکار.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی ئەو هەفتەیە دووەم جارە پۆلێک لە فڕۆکەی کوەیتی بە ناچاری و بەهۆی خراپی کەشوهەواوە بە ناچاری لە خاکی عێراق دەنیشنەوە.













گەلەری