کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لەبارەی سکاڵاکان روونکردنەوە دەدات و رایگەیاند، تا ئێستا سکاڵا گەیشتووەکان هیچ حاڵەتێکی تێدا نییە کە کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان هەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وتی، سکاڵا گەیشتووەکان سەبارەت بە رۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتی تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تێدا نییە کە کاریگەری لەسەر ئەنجامە کۆتاییەکان هەبێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، کە ژمارەی سکاڵاکان کەمە و سکاڵاکان بە سێ رەنگ پۆلێن کراون زەرد بێ
بەڵگە سەوز لێکۆڵینەوەی کارگێڕی کە کاریگەری لەسەر ئەنجام نییە و سوور کە رەنگە
کاریگەری هەبێت.
کۆمسیۆن
دووپاتیشیکردەوە، پۆلێنکردنی سکاڵاکانی پەیوەست بە دەنگدانی تایبەت هیچ سکاڵایەکی رەنگی
سووری تێدا نەبووە.
کۆمسیۆن
بەردەوامە لە پۆلێنکردنی سکاڵاکانی رۆژی دەنگدانی گشتی و ئەمڕۆ دوا رۆژە بۆ
وەرگرتنیان کە بە گشتی ١٠١ سکاڵا وەرگیراون و هێشتا لەژێر پۆلێنکردندان.