PM:12:06:13/11/2025
1152 جار خوێندراوەتەوە
نێردەی ئەمریکا بۆ کاروبارى عێراق، لە پەیامێکدا سەبارەت بە بەڕێوەچوونى پڕۆسەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ستایشى عێراق دەکەن کە جارێکى دیکە پابەندبوون بە سەروەرى یاسا و دامەزراوە نیشتمانییەکان و بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن لە وادەى خۆیدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کار و باری عێراق دەشڵێت، پیرۆزباییەکی دڵسۆزانە ئاراستەی گەلی ئازا و بەجەرگی عێراق دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، کە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی بەهێزکردنی دیموکراسی و سەقامگیری لە وڵاتدا.
وتی، گەلی عێراق جارێکی دیکە پابەندبوونی خۆیان
بە ئازادی، سەروەری یاسا، و دامەزراوە نیشتمانییە بەهێزەکان نیشاندا، ستایشی سەرۆک
وەزیران سودانی و حکومەتەکەی کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم هەڵبژاردنە گرنگە لە کاتی خۆیدا
و بەڕێوەچوونی بە شێوەیەکی باش، ئەمەش نیشانەیەکی روونە کە عێراق بەرەو گەشەسەندنی
زیاتر و سەروەری دەچێت .
مارک ساڤایا، دڵنیایدا لەوەی ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی سەروەری عێراق، هەوڵەکانی
چاکسازی، و هەوڵدان بۆ کۆتاییهێنان بە دەستوەردانی دەرەکی و گروپە چەکدارەکان و چاوەڕوانی کارکردن لەگەڵ حکومەتی داهاتوو دەکەن بۆ قووڵکردنەوەی
هاوبەشی ستراتیژی نێوانیان لە بواری ئاسایش، وزە، و گەشەپێدان، و یارمەتیدان لە
بنیاتنانی داهاتوویەکی سەقامگیر و گەشەسەندوو بۆ هەموو عێراق.