سەردێڕ:

سودانی سەرکەوتنی هاوپەیمانییەکەی راگەیاند

AM:09:54:13/11/2025

1668 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی بڵاوکردەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرکەوتنی هاوپەیمانیەکەی راگەیاند و سەدان کەس لە لایەنگرانی لە مەیدانی تەحریر، لە ناوەڕاستی بەغدا، ئاهەنگیان گێڕا.


ئەمڕۆ پێنجەشەممە ١٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دڵنیای دا لەوەی هاوپەیمانیی ئاوەدانی و گەشەپێدان، لە قۆناغی داهاتوودا لە پیناو خزمەتکردنی هاوڵاتیان کاردەکات، بەوانەشەوە کە هەڵبژاردنیان بایکۆت کرد، چونکە عێراق موڵکی هەمووانە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە سودانی وتی، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان هاوپەیمانییەکە نزیکەی ٥٠ کورسی پەرلەمانی عێراقی بردووەتەوە بەڵام تا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ژمارەی تەواوی کورسی لایەنەکان دەرناکەوێت.

بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان کە راگەیەندراوە لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژارنەکانەوە، رێژەی بەشدارانی هەڵبژاردنەکە لە سەرجەم عێراقدا گەیشتووەتە ٪٥٦.١١.

کاتژمێر حەوتی بەیانی رۆژی سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ، پرۆسەی دەنگدان ئەنجامدرا و زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو.













گەلەری