سەردێڕ:

کۆمسیۆن ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئاشکرا کرد

PM:07:49:12/11/2025

3276 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی بەرایی هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەت راگەیاند و رایگەیاند، "رێژەی بەشدارییکردن لە هەڵبژاردن ٥٦٪ بووە، هەژمارکردن و جیاکردنەوەی دەنگەکانیش بە دەست و ئەیلکترۆنی هاوتای یەک بووە و تاوەکو ئێستا ئێستا دەنگی ٦٠ وێستگە جیا نەکراونەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقی ئاشکراکرد و دەڵێت، ئەنجامەکان ٩٩.٧٤٪ـی دەنگەکانە و تانەشی لێ نادرێت. دەشڵێت، رێژەی بەشداریکردن لەم هەڵبژاردنە ٥٦.١١٪ بووە.

ژمارەی دەنگی لایەنەکان لە هەولێر بەم شێوەیەیە:

پارتی؛ ٣٦٩ هەزار و ١١٨ دەنگ

یەکێتی؛ ٩٧ هەزار و ٣٠١ دەنگ

هەڵوێست؛ ٦٣ هەزار و ٢٨٨ دەنگ

نەوەی نوێ؛ ٣٨ هەزار و ٩١١ دەنگ

یەکگرتوو؛ ٢٨ هەزار و ٦٥٠ دەنگ

کۆمەڵی دادگەری؛ ١٣ هەزار و ٧٧٢ دەنگ

بەرەی گەل؛ پێنج هەزار و ٥٨٤ دەنگ

بەپێی ئەو دەنگانە، ژمارەی کورسی لایەنەکان لە هەولێر بەم شێوەیەیە:

پارتی؛ ٩ کورسی

یەکێتی؛ ٣ کورسی

هەڵوێست؛ ٢ کورسی

نەوەی نوێ؛ ١ کورسی

ژمارەی دەنگی لایەنە کوردستانییەکان لە سلێمانی بەم شێوەیەیە:

یەکێتی؛ ٢٤٠ هەزار و ٨٩٩ دەنگ

هەڵوێست؛ ٧٥ هەزار و ٣٣٠ دەنگ

نەوەی نوێ؛ ٦٩ هەزار و ٧٥٢ دەنگ

پارتی؛ ٦٨ هەزار و ٥٩٦ دەنگ

یەکگرتوو؛ ٦٥ هەزار و ٢٩٥ دەنگ

کۆمەڵی دادگەری؛ ٣٤ هەزار و ٥٥٧ دەنگ

بەرەی گەل؛ ١٠ هەزار و ٩٢١ دەنگ

بەپێی ئەو دەنگانە، ژمارەی کورسی لایەنەکان لە سلێمانی بەم شێوەیەیە؛

یەکێتى؛ ٨ کورسى

هەڵوێست؛ ٣ کورسى

پارتى؛ ٢ کورسى

یەکگرتوو؛ ٢ کورسى

کۆمەڵى دادگەرى؛ ١ کورسى

ژمارەی دەنگی لایەنەکان لە دهۆک بەم شێوەیەیە؛

پارتى؛ ٤١٣ هەزار و ٦٩٨ دەنگ

یەکگرتوو؛ ٧٢ هەزار و ٩٥٩ دەنگ

هەڵوێست؛ ١٨ هەزار و ٣١٤ دەنگ

نەوەى نوێ؛ ١٤ هەزار و ٦٧١ دەنگ

یەکێتى؛ دوو هەزار و ٤٢٣ دەنگ

کۆمەڵى دادگەرى؛ هەزار و ٤١٩ دەنگ

بەپێی ئەو دەنگانە، ژمارەی کورسی لایەنەکان لە دهۆک بەم شێوەیەیە؛

پارتى؛ ٩ کورسى

یەکگرتوو؛ ٢ کورسى

ژمارەی دەنگی لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکوک بەم شێوەیەیە؛

یەکێتى؛ ١٧٨ هەزار و ٦٢٩ دەنگ

پارتى؛ ٥٩ هەزار و ٢٩٤ دەنگ

نەوەی نوێ؛ ١٢ هەزار و ٣٢٠ دەنگ

بەرەی گەل؛ هەزار و ٧٠٢ دەنگ

سۆسیالیست؛ ٧٩١ دەنگ

بەپێی ئەو دەنگانە، ژمارەی کورسی لایەنەکان لە کەرکوک بەم شێوەیەی خوارەوەیە؛

یەکێتى؛ ٤ کورسی

پارتى؛ ١ کورسی













گەلەری