PM:06:10:12/11/2025
1796 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی ئامارەکانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هاوپەيمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتیى سودانی سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە و زياتر لە ٥٠ کورسی مسۆگەر کردووە.
دوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و جیاکردنەوەی دەنگەکان، هاوپەیمانێتییەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە و بووە بە هیزی یەکەم لەناو هێزە شیعەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی.
بەپێی ئامارەکانیش تا ئێتسا ٥٠ کورسی مسۆگەر
کردووە و بە تەنها لە بەغداش ٢٠ کورسی بەدەستهێناوە و پێش هاوپەیمانی دەوڵەتی
یاسای نوری مالیکی و حزبی تەقەدومی حەلبووسی کەوتووە، کە ئەو دوو لایەنە لە
رابردوودا هێزی کاریگەری بەغدا و شیعە و سوونەش بوون.
سودانی کە زیاتر لە سێ ساڵە سەرۆک وەزیرانی
عێراقە، کەسێکی نزیکی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بووە، بەڵام بە چەند
مانگێک پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هاوپەیمانی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی
راگەیاند و توانی باڵانسی کورسییەکانی پەرلەمان بەلای خۆیدا بشکێنێتەوە.