PM:05:31:12/11/2025
1548 جار خوێندراوەتەوە
ئیدارەی پارێزگای کەرکوك بڕیاریدا سبەینێ پێنجشەممە، دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان و قوتابخانەکانی پارێزگاکەدا رابگرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگاری کەرکوك، بڕیاری پشووەكە بۆ رێزگرتنە لە هەوڵی فەرمانبەران و کارمەندانی پەروەردەیی.
ئەوەش بەهۆی،
ئەوەی بەوپەڕی دڵسۆزی و لەخۆبردوییەوە کاریان کردووە بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی
هەڵبژاردن لە پارێزگاکەدا.
رۆژی ٩ـی ١١،
دەنگدانی تایبەت و دوێنی ١١ـی ١١، دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەڕلەمانی عێراق
بەڕێوەچوو، دەیان قوتابخانەی شارەکە وەک بنکەی دەنگدان سوودیان لێ بینرا.