PM:03:34:12/11/2025
1700 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، دوای جیاکردنەوەی ٩٩.٩٨٪ـی دەنگەکان لە کۆی گشتی سەرجەم وێستگەکانی دەنگداندا، رێژەی دەنگدەرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ئاشکراکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆی گشتی ١٢ ملیۆن و نۆ هەزار و ٤٤٣ وێستگەدا ٥٤.٣٤٪ـی دەنگدەران بەشدارىیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان کردووە، ئەم ژمارەیە وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت ناگرێتەوە.
دەشڵێت، ژمارەی
گشتیی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەبووە لە هەڵبژاردنی گشتیی ساڵی ٢٠٢٥دا، گەیشتووەتە
٢٠ ملیۆن و ٩٠٤ هەزار و ٦٣٧ کەس، لەو ژمارەیەش، شەش ملیۆن و ٢٦٣ هەزار و ٧٣ کەس بەشدارییان
لە دەنگدانەکەدا کردووە، بەمەش رێژەی بەشداریی گشتیی گەیشتووەتە ٥٤.٣٤٪.
سەبارەت بەدەنگدانی تایبەتیش ئەوە هاتووە، یەك
ملیۆن و ٨٤ هەزار و ٢٨٩ كەس لە كۆی یەك ملیۆن و ٣١٣ هەزار و ٩٨٠ كەس بەشداری دەنگدانی تایبەتیان كردووە و بەوەش
رێژەی بەشداری دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە ٨٢.٥٢٪.
هاوكات ٢٠ هەزار و ٥٢٧ ئاوارە لە كۆی ٢٦ هەزار و
٥٣٨ دەنگدەر بەشدارییان كردووە و بەو شێوەیەش رێژەكەیان گەیشتووەتە ٧٧.٣٥٪.