PM:01:41:12/11/2025
4444 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، لەسەر رێگای کەلار - رزگاری، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک برینداربوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، درەنگانێکی شەوی رابردوو لەسەر رێگای کەلار-رزگاری، دوو ئۆتۆمبێل بە ئاراستەی ناحیەی رزگاری رۆیشتن، لە نزیک بەنزینخانەی هاوچەرخ پێکیاندادا، بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلێکیان برینداربوو، زیانی مادیش بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کەوت.
وتیشی،
ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری نیسان ناڤارا و تۆیۆتا کامری بوون و شۆفێرەکەی جۆری تۆیۆتا کامری
برینداربووە و بو زووترین کات گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار
لە کەلار.