بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەرداهات و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ١٠٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨١٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و ١٠٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ١٥ دۆلار نزمبووەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە؛ دوێنێ نرخی زێڕ بەرزبووەوە
و دوبارە گەیشتە سەرو چوار هەزار.
لە بازاڕەکانی
هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧١١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٣٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٧٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٤٨ هەزار دینارە