PM:10:30:11/11/2025
1720 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندی عێراق رەتیکردەوە گۆڕانکاری لە نرخی فەرمی فرۆشتنی دراودا بکات و دەڵێت، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بە جێگیری دەهێڵنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی ئەوەی کە بانکی ناوەندی عێراق گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دەکات و چوار هەزار دینار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک کەمدەکاتەوە، بانکەکە ئەو دەنگۆیەی رەتکردەوە و دەڵێت، پاڵپشتی لە نرخی فەرمی ئێستای ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر دینار دەکەن.
وتیشی، فرۆشی دراوی
بیانی لە ماوەی نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٦٠ ملیار دۆلار زیاتر بووە.