PM:09:31:11/11/2025
1960 جار خوێندراوەتەوە
چوارچێوەی هەماهەنگی ئێوارهی ئەمڕۆ سێشەممە دوای تهواوبونی هەڵبژاردنەکان، پابەندبونی تەواوی خۆی بە رێزگرتن لە وادە دەستورییەکان و شایستە داهاتووەکانی دوپاتکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، سوپاس و پێزانینی قوڵی خۆی بۆ گەلی عێراق دەردەبڕێت کە بەشدارییان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا کردووە و دەشڵێت، ئەو بەشدارییە هۆشیارانە و بەرپرسیارانە ئیرادەی نیشتمانیی ئازاد بەرجەستە دەکات و رەنگدانەوەی پەرۆشی عێراقییەکانە بۆ چەسپاندنی پڕۆسەی دیموکراسی و پاراستنی یەکڕیزی و سەقامگیری دەوڵەت.
چوارچێوەی
هەماهەنگی بە تەواوی پابەندە بە رێزگرتن لە وادە دەستورییەکان و شایستە داهاتووەکان،
هەروەها بە پەرۆشەوە کارکردن بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە گوزارشت لە ئیرادەی گەل
بکات و وەڵامی خواستەکانیان بداتەوە بۆ چاکسازی و خزمەتکردن و سەقامگیری، بەوەش
متمانەی هاوڵاتیان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت و پاراستنی ئەزمونی دیموکراسی لە
عێراقدا بەرزبکاتەوە.