دەنگدانی گشتی کۆتایی هات و کارمەندانی کۆمسیۆن دەستیان کرد بە جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان نەوەی نوێ بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش لایەنەکانی دیکەیە و کۆمسیۆن دەڵێت بە نزیکەیی کوردستان لە رێژەی بەشداری ٪٥٦ـەو ، لە سلێمانی ٥١٪ و لە دهۆک ٦١٪ و هەولێر ٦١٪.
ئەمڕۆ دووشەممە ١١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان نەوەی نوێ لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان هێزی دووەمە.
بەپێی داتای بنکەکانی دەنگدان و ئەنجامە
بەراییەکان نەوەی نوێ لە بنکەی دێرین و
شیرین و گۆران لە سلێمانی و تێکڕای بنکەکانی گەرمیان نەوەی نوێ هێزی دووەمە.
هاوکات لە بنکەکانی زانستی کۆیە و بنکەی چەرموو و ئامادەیی چەمچەماڵ و
زانیار لە چەمچەماڵ نەوەی نوێ هێزی دووەمە.
هاوکات لە بنکەی جەلال مەحمود لە پێنجوێن و بنکەی گۆرقەرەج لە تەقتەق
و بنکەی پێشەنگ لە قەڵادزێ و بنکەی شەرەفخان لە عەربەت و بنکەی ئامادەیی حاجیاوا نەوەی
نوێ هێزی دووەمە.
لە بنکەکانی، قوتابخانەی شیرین و تاڤان لە سلێمانی، و لە بنکەی گەرمیان، و بنکەی جەلال مەحمود لە پێنجوێن و بنکەی شێروانە و بنگرد لە کەلار، بنکەی ئارارات لە کفری، بنکەی گۆڕقەرەج لە تەقتەق ، نەوەی نوێ هێزی دووەمە.
ئەنجامی
دەنگدان لە ئامادەیی حاجیاوا :
نهوهی نوێ
١٧٤
یهكێتی ٣٥٣
پارتی ١٦٢
یهكگرتو ١٤١
ههلوێست ١٥٤
ئەنجامی
دەنگدان لە قوتابخانەی دێرین لە سلێمانی:
نەوەی نوێ ٣٢٩
یەکێتی ٧٣٩
پارتی ١٨٦
بەرەی گەل ٧٧
یەکگرتوو ١٣٤
کۆمەڵ ٧٣
هەڵوێست ٢٥٠
ئەنجامی
دەنگدان لە قوتابخانەی بڵێسە لە کۆمەڵگای خاڵخاڵان لە ناحیەی شوان :
یەکێتی ١٢٤٩
پارتی ١٠٩
نەوەی نوێ ٢٦٩
ئەنجامی
دەنگدان لە بنکەی شلێر لە پێنجوێن:
نەوەی نوێ ١٧٥
یەکێتی ٣٩٨
پارتی ١١٠
کۆمەڵ ٢٨
بەرەی گەل ٠
یەکگرتوو ١٨٢
هەڵوێست ١٤٠