پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرتاسەری عێراق و هەرێم کۆتایی هات، سندوقەکانی دەنگدان داخران. کۆمسیۆنیش رایگەیاند، دوای داخستنی بنکەکانی دەنگدان دەست دەكەن بە پرۆسەی جیاكردنەوەی و ژماردنی دەستی دەنگەكان.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، رۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرتاسەری عێراق و هەرێم کۆتایی هات، سندوقەکانی دەنگدان داخران.
هاوکاتحەسەن
سەلمان، راوێژکاری یاسایی كۆمسیۆن باسی لەوەکردووە، کۆمسیۆن دوای داخستنی
دەنگدانەکان دەست بە پرۆسەی ژماردن و فەرزكردنی (دەستی) دەنگەكان دەكات.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "کۆمسیۆن هیچ کەموکوڕییەکی تەکنیکی و کارگێڕی لە پرۆسەی
هەڵبژاردنەکاندا تۆمار نەکردووە.
باسی لەوەشکرد،
لەکاتی تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان و داخستنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دەنگدان،
ئەنجامی ژماردنەوەی دەنگەکان بۆ نوێنەرانی حزبەکان دەدرێت، چاودێرانی حزب و
لایەنەكان دەتوانن سکاڵا تۆماربکەن لە ئەگەری هەر سەرپێچییەکدا.