سەردێڕ:

شەڕەتەقە لەنێوان چەند لایەنێکی سیاسی روویدا و بەهۆیەوە دوو پۆلیس کوژران

PM:04:04:11/11/2025

2320 جار خوێندراوەتەوە

لە دوو رووداوی تەقەکردنی جیاوازدا لە سنووری مەخموور و کەرکوک چوار کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، لە ناحیەی دیبەگەی سەر بە مەخمور بەهۆی شەڕەتەقەوە لە نێوان دوو بنەماڵەدا دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوو، بەپێی زانیاریەکان شەڕەکە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووە لە نێوان ئەو دوو بنەماڵەیەدا.

شەوی رابردووش لە کەرکوک بەهۆی شەڕەتەقەوە لەنێوان لایەنگرانی چەند لایەنێکی سیاسیدا ڕوویدا و شەڕەكە ماوەی چەند کاتژمێرێکی خایاندووە و لەلایەن ئەو لایەنانەی شەڕەکەوە دوو پۆلیس کوژران و دوو هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

هاوکات، هەر بەپێی زانیارییەکان دوای دەستێوەردانی سوپای عیراق و چەند هێزیكی دیکە شەڕەکە وەستێنراوە و دۆخی ئەمنی شارەکە گەڕاوەتەوە باری ئاسایی خۆی.













گەلەری