PM:02:24:11/11/2025
1852 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە دەنگدانی گشتیی پەرلەمانی تا کاتژمێری ١٢ـی نیوەڕۆی، لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکەی کۆمسیۆن رێژەی بەشداریکردن، ٢٣٪ـە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان راپۆرتی نیوەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانی تا ١٢ـی نیوەڕۆی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، تا ئەو کاتە رێژەی بەشداریکردن بە تێکڕا ٢٣٪ـی تێپەڕاندووە.
سەبارەت بە
پارێزگاکانی هەرێم کۆمسیۆن باسیلەوەکردووە، لە پارێزگای سلێمانی رێژەی بەشداریکردن
گەیشتووەتە ٢٤.٨٨٪، لە هەولێر ٢٨.٩٣٪، دهۆک ٢٧.٣٦٪ و پارێزگای کەرکوک ٢٨.٨٥٪ بووە.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، تاوه‌كو نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ رێژه‌ی
به‌شداری له پارێزگای به‌غدا ٤٠٠ هه‌زار و ٩٩٤ كه‌س ده‌نگیان داوه كه ده‌كاته رێژه‌ی
٢٣.٩٠٪.
هاوکات نیبراس
ئه‌بو سه‌وده، جێگری وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند،
"له‌ئێستادا ڕاپۆرتی پێشكۆتایی كۆده‌كرێته‌وه و ده‌چه‌سپێنرێت و به‌منزیكانه
رایده‌گه‌یه‌نین، رێژه‌ی به‌شداریكردنیش له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه
ده‌گۆڕێت و ره‌نگه هه‌یه تا كۆتایی رۆژ رابگه‌یه‌نرێت و راپۆرتی داخستنی ده‌رده‌چێت
بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له هه‌ریه‌كه‌یاندا ده‌ربكه‌وێت ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردن".