PM:02:03:11/11/2025
1340 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکیدا لەبارەی دەنگدانی گشتییەوە دەڵێت، ئەمڕۆ راپەڕینى جەماوەریی بۆسەر سندوقەکان ئەنجام بدەن بۆ تۆڵەکردنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە زیندانەوە پەیامێکی دەنگی بڵاوکردەوە و وتی، ئەمڕۆ هاوڵاتیان تۆڵەى خۆیان دەکەنەوە و دەنگ دەدەنە نەوەی نوێ.
هاوکات ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئەمڕۆ هاوڵاتییان تۆڵەی هەرچی ناحەقی و زوڵمە دەیکەنەوە و نەچوون بۆ دەنگدان باشترین دیارییە بۆ
دەسەڵات، نەچوون بۆ دەنگدان لە رابردوو وایکردووە دەسەڵات بێمنەت بێت بەرامبەر
خەڵک.