سەردێڕ:

سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە کەرکوک: سزای ئەو هێزانە بدەن کە ستەمیان لە کەرکوک کرد

PM:12:04:11/11/2025

1224 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە کەرکوک دەڵێت، داوادەکەین لە هاوڵاتیان ئەمڕۆ سزای هەموو ئەو هێزانە بدەن کە ستەمیان لە کەرکوک کردووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئومێد محەمەد، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە کەرکوک دەڵێت، "ئەمڕۆ بۆ کورد و کەرکوکییەکان رۆژێکی گرنگە و داواکارن خەڵک سزای هەموو ئەو هێزانە بدەن کە ستەمیان لە کەرکوک کردووە".

وتیشی، داوامان وایە سەرجەم هاوڵاتییان بڕۆنە بنکەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن، بە هیچ شیوەیەک بڕوا بە هەواڵە چەواشەکان مەکەن کە لە میدیاکانی دەسەڵاتەوە بڵاودەکرێتەوە.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ ئێن ئاڕ تی دەشڵێت، "داواکارین ئەمجارە بەرپرسیارێتییەکە بخەنە ئەستۆی ئێمە تا بتوانین خزمەتی کەرکوکییەکان بکەین".

هەر ئەمڕۆ، سروە عەبدولواحید، سەرۆک لیستی نەوەی نوێ لە سلێمانی وتی،ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە هاوڵاتیان تۆڵەی ئەو زوڵمە بکەنەوە کە بەرامبەریان کراوە، داواکارین لە هاوڵاتیان روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن و دەنگ بدەن، بتوانن هێزێکی کاریگەر بنێرنە بەغدا تا داکۆکی لە مافەکانیان بکات.













گەلەری