AM:10:58:11/11/2025
1660 جار خوێندراوەتەوە
بەیانی ئەمڕۆ خانەوادەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بنکەیەکی شاری سلێمانی دەنگیان دا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێم بەڕێوەدەچێت و خانەوادەی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بنکەیەکی شاری سلێمانی دەنگیان دا.
جێی باسە دایکی شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند،"
خوایە ئەو زوڵمە قبوڵ نەکەیت و حەقی هەمووان بسەنیت".
دوای دەنگدانی خانەوادەی شاسوار عەبدولواحید، سروە
عەبدولواحید سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە سلێمانی وتی، ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە هاوڵاتیان
تۆڵەی ئەو زوڵمە بکەنەوە کە بەرامبەریان کراوە، وتیشی دەنگدان تەنها رێگایە بۆ
ئەوەی گۆڕانکاری رووبدات.