بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەرداهات و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ١٢٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨١٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و ١٢٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٨٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.
لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧١٤
هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٣٤
هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٧٤
هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٥٢
هەزار دینارە