AM:10:03:11/11/2025
956 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، تا کاتژمێر چواری ئێوارە لە ١٧٣ بنکەی جیا جیا، دابەشکردنی کارتی دەنگدان بەردەوام دەبێت، دەشڵێت، کاتژمێر شەشی ئێوارە دەنگدان کۆتایی دێت و کاتەکەشی درێژ ناکرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێم بەڕێوەدەچێت، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش ئاماژەی بەوەکردووە، لەکاتی دەنگداندا پێویستە دەنگدەر جگە لە کارتی دەنگدان، ناسنامەیەکی دیکەی پێبێت، هەروەها کە نابێت وەرەقەی دەنگدان بنوشتێتەوە و هیچ پەڵەیەکی پێوە بێت.
هاوکات کۆمسیۆن باسی
لەوەشکردووە، تاوەکو کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی
بنکەکانیان بکەن کە ژمارەیان ١٧٣ بنکەیە و کارتی دەنگدانیان وەربگرنەوە و بەشداری
لە هەڵبژاردن بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتژمێر شەشی ئێوارە پرۆسەی دەنگدان لە سەرجەم بنکەکان کۆتایی دێت و کاتەکەشی درێژ ناکرێتەوە.
وە بەپێی ئاماری کۆمسیۆنیش، لە دەنگدانی گشتی
زیاتر لە ٢٠ ملیۆن هاوڵاتی لە تەواوی عێراق مافی دەنگدانی هەیە و بە تەنها لە
هەرێمی کوردستان چوار ملیۆن هاوڵاتی مافی دەنگدانی هەیە.