AM:09:47:11/11/2025
804 جار خوێندراوەتەوە
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٣ دۆلار و ٨٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک نزمبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش لە نزمبوونەوەدایە و بە ٥٩ دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دوای ئەوەی بەهۆی ئەگەری رێککەوتنی نێوان چین و
ئەمریکا بەرزکردنەوەی خواست بۆ نەوتی خاو زیادی کرد، بەڵام خستنەڕووی زۆری نەوت
لەلایەن ئۆپێک پڵەسەوە لە کاریگەرییەکانی رێککەوتنەکەی نێوان چین و ئەمریکای لە
بازاڕی نەوتدا کەمکردووەتەوە.