سەردێڕ:

کۆمسیۆن: دەنگدەر پێویستە جگە لە کارتی دەنگدان ناسنامەیەکی دیکەی پێبێت

AM:08:19:11/11/2025

736 جار خوێندراوەتەوە

دەنگدانی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، کۆمسیۆنیش دەڵێت، دەنگدەر پێویستە جگە لە کارتی دەنگدان ناسنامەیەکی دیکەی پێبێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تاوەکو کاتژمێر شەشی ئێوارە دەنگدان بەردەوام دەبێت و لەدوای ئەو وادەیە درێژناکرێتەوە، وتیشی دەنگدەر پێویستە جگە لە کارتی دەنگدان ناسنامەیەکی دیکەی پێبێت.

بەپێی ئاماری کۆمسیۆنیش، لە دەنگدانی گشتی زیاتر لە ٢٠ ملیۆن هاوڵاتی لە تەواوی عێراق مافی دەنگدانی هەیە و بە تەنها لە هەرێمی کوردستانیش چوار ملیۆن هاوڵاتی مافی دەنگدانی هەیە.

هاوکات کۆمسیۆن باسی لەوەشکردووە، تاوەکو کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بنکەکانیان بکەن کە ژمارەیان ١٧٣ بنکەیە و کارتی دەنگدانیان وەربگرنەوە و بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن.













گەلەری