سەردێڕ:

کوردەوان جەمال: سبەی هەلێکی زێڕینە بۆ تۆڵەکردنەوەی هاوڵاتیان لە دەسەڵات

PM:11:15:10/11/2025

1328 جار خوێندراوەتەوە

کوردەوان جەمال ، ئەندام پەرلەمانی نەوەی نوێ دەڵێت، سبەینێ هەلێکی زێڕینە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم تۆڵە لەدەسەڵات بکەنەوە سبەینێ هاوڵاتیان لەدەنگدان بێ موچەی و خراپی ژیان و گوزەرانیان لەبیر بێت و هاوڵاتیان بێ باڕازی و بێ سوتەمەنی و نەبوونی دەرمان و خراپی ئەم دەسەڵاتە لەبیرناکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کوردەوان جەمال ، ئەندام پەرلەمانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت، هەموو هەوڵێکی نەوەی نوێ لەهەرێم و بەغدا بۆ خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان بووە و هاوڵاتیانی هەرێم زۆر هۆشیارن و دەزانن کێ هەڵدەبژێرن و کێ بەرگریان لێدەکات و نیوەی هێزە ئەمنییەکان سزای دەسەڵاتیان داوە و دەنگیان بە پارتی و یەکێتی نەداوەو سوپاسی هێزە ئەمنییەکان دەکەن بەتایبەتی ئەوانەی دەنگیان بەنەوەی نوێ داوە.

وتی، نەوەی نوێ بەشداری لەحکومەتی داهاتووی بەغدا دەکات و یەکەم کاری تەوتین و چارەسەری کێشەی مووچە و پێشینەی خانووبەرەو هاوسەرگیری و لەکارە سەرەکییەکانیان دەبێت و لەبەغداوە هەوڵی گێڕانەوەی موچە فەوتاوەکان دەدەن و ئەو کەسانەی دەنگ بەنەوەی نوێ دەدەن ویژدانیان ئاسودەیە، چونکە جوڵانەوەکە هەمیشە لەخزمەتی خەڵکدایە و لەحکومەتی داهاتوو لەناو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە هەڵوێست و پڕۆژەی زۆر گرنگیان دەبێت.

وتیشی، شاسوار عەبدولواحید و نەوەی نوێ هەموو هەوڵێکیان بۆ باشکردنی ژیانی هاوڵاتیانە و سبەینێ هاوڵاتیانی هەرێم تۆڵە لە پارتی و یەکێتی دەکەنەوە و تەنها نەوەی نوێ دەتوانێت رووبەروی پارتی و یەکێتی بوەستێتەوە لەبەر ئەوەی شاسوار عەبدولواحید سازش بۆ پارتی و یەکێتی ناکات پێکەوە دژایەتی دەکەن و پارتی و یەکێتی تەنانەت لەفلێکسەکانی شاسوار عەبدولواحیدو نەوەی نوێ دەترسن.

شاسوار عەبدولواحید لەسەر بەرگری کردن و لە ژیان و قوتی هاوڵاتیان لەزیندانەو بە ورەیەکی زیاتر لەپێشوو داوای بەگژداچوونەوەی دەسەڵات دەکات پارتی و یەکێتی هەرچیان وتووە درۆیان کردووە، و نەوەی نوێش هەرچی وتووە راستبووە و پارتی و یەکێتی ئەوەندە درۆیان لەگەڵ خەڵک کردووە روویان نەماوە بەرنامەو پلانیان بخەنەڕوو.

هاوکات، داوا لەگەنجان و دەرچووانی دامەزراو دەکەن، بچنەسەر سندوقەکانی دەنگدان و سزای دەسەڵات بدەن، داوا لەهاوڵاتیان دەکەن هێزێکی ئازاو بوێرو خاوەن بەرنامەو پلانی وەکو نەوەی نوێ بەهێز بکەن، نەوەی نوێ زۆر لەپارتی و یەکێتی نەتەوەییە و کوردانەتر بیردەکاتەوە، بەهۆی خراپی پارتی و یەکێتییەوە ٥١ لەسەدی خاکی هەرێم لەدەستدرا داوا لە هاوڵاتیانی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان دەکەن دەنگ بدەن بە نەوەی نوێ.

نەوەی نوێ هاوڵاتیان بەجێناهێڵێت و هەمیشە بەرگرییان لێدەکات و شەری مافەکانیان دەکات و نەوەی نوێ بوو توانی راکان جبوری بداتە دادگاو شەڕی گێڕانەوەی زەوی جوتیارانی کورد بکات.













گەلەری