سەردێڕ:

حەج و عومرەی هەرێم ئامادەكارییەكان بۆ پرۆسەی حەجی ٢٠٢٦ دەستپێدەكات

PM:08:28:10/11/2025

1236 جار خوێندراوەتەوە

حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ پرۆسەی حەجی ٢٠٢٦ ، رۆژی پێنجشەممە ١٣ـی تشرینی دووەم، دەست بە تاقیكردنەوەی مورشیدی ئایینی دەكات.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم وتی، لیژنەیەكی پسپۆر و شارەزا راسپێردراون بۆ سەرپەرشتیكردنی تاقیكردنەوە و هەڵسەنگاندنی مامۆستایانی ئایینی بۆ مورشیدی حەجی ساڵی ٢٠٢٦.

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان دەشڵێت، تاقیكردنەوەی هەموو مامۆستایان لەیەك كاتدا ئەنجام دەدرێت و پرسیارەكانیش بۆ هەموو مامۆستایانی بەشداربوو لە هەرێم یەك پرسیارە و هیچ جیاوازییەك نییە، تاقیكردنەوەكە لەیەك کاتدا دەست پێدەكات و كۆتایی پێدێت.

وتیشی،تاقیكردنەوەكە لە كاتژمێر نۆی بەیانی دەستپێدەکات، لە هەر سێ شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك.













گەلەری