سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا گەنجێک گیانی لەدەستدا

PM:03:56:10/11/2025

9464 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی کەرکوک دەڵێت، لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا گەنجێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کەرکوک بڵاویکردەوە، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان لەسەر رێگای پردی چوارەم و پردی رەشید (دومیز) روویداو بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆفێرەکە لەدایکبووی ساڵی ٢٠١٠ یەو مۆڵەتی شۆفێری نییە، بەڵام بە خێرایی ١٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری سورینتۆی لێخوڕیوە و تووشى ئەو رووداوە بووە.

لە رووداوەکەدا، ئۆتۆمبێلەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووە و خۆی بە درەختێک و پاشان ستوونێکی کارەبادا کێشاوە و دواتر وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی وێران بووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دووپاتیشی کردەوە، سکاڵای یاساییان لە دژی شۆفێرەکە تۆمار کردووە، چونکە مێردمنداڵ بووە و زیانی ماددی و گیانلەدەستدانی گەنجەکەی هاوڕێی و برینداربوونی کەسێکی دیکەی لێکەوتووەتەوە.













گەلەری