PM:03:22:10/11/2025
1160 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار دەڵێت، پەتایەکی وەرزی لە سنووری گەرمیان بڵاوبووەتەوە و رۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە منداڵ و گەورە سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن و لە هەفتەیەکدا ٥٠٠ نەخۆش تۆمارکراون.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، حارس محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار دەڵێت، پەتایەکی وەرزی بڵاوبوەتەوە، لە رۆژێکدا نزیکەی ٦٠ منداڵ دەهێنرێنە نەخۆشخانەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە،ئەو نەخۆشانەی دەهێندرێنە نەخۆشخانەکان زیاتر منداڵن چونکە منداڵان
بەرگری جەستەیان لاوازە و زیاتر پێویستیان بە چاودێری پزیشکە، بەڵام تا ئێستا هیچ
حاڵەتێکی مەترسیدار تۆمار نەکراوە.
بەپێی ئاماری
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە، لە ماوەی یەک هەفتەدا زیاتر لە ٥٠٠ منداڵ لە نەخۆشخانەی
قەڵا داخڵکراون و چارەسەریان وەرگرتووە.