AM:10:54:10/11/2025
7328 جار خوێندراوەتەوە
١٣٪ـی هاوڵاتییانی هەرێم خۆیان لە پسووڵەی ئەلیکترۆنی خۆراک تۆمار نەکردووە، بەهۆیەوە بەشەخۆراک و بەشەئاردی مانگانەیان بڕدراوە، بڕیاریشە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ ئەپلیکەیشنەکە کارا بکرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم وتی، "بڕیارە لە ئەمڕۆوە تا ٢٠ـی مانگ ئەپلیکەیشنەکە کارا بکرێتەوە تەنیا بۆ ئەو هاوڵاتییانەی لە ماوەی رابردوو نەیانتوانیوە خۆیان تۆمار بکەن، ئەمە درێژکراوەی قۆناغی یەکەمی پرۆسەکە دەبێت".
ئاماژەی
بەوەشکرد، دوای تەواوبوونی ئەو قۆناغە دەستدەکرێت بە قۆناغی دووەم و هاوڵاتییان
دەتوانن بەشێکی دیکەی زانیارییەکان لە پسووڵەی ئەلیکترۆنی خۆراک تۆمار بکەن.
هاوکات، لە
قۆناغی دووەمدا چەند خزمەتگوزارییەکی دیکە بەردەست دەبن لەوانە، خزمەتگوزاریی
مامەڵەی هاونیشتمانیان لە تۆماركردنی ناوی منداڵ، گواستنەوەی پسووڵە لە بریكارێک
بۆ بریكارێکی دیکە، یان لە شارێك بۆ شارێکی دیکە، هەروەها تۆماركردنی ئەو كەسانەی
كە هاوسەرگیریان كردووە و پسووڵەی خۆراكیان نییە.