AM:10:31:10/11/2025
1180 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ دەستبەرکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە رۆژی دەنگدانی گشتی نیشانداوە، دەشڵێت، سەرجەم کۆمپانیا دابینکەرەکان چوونەتە قۆناغی ئامادەباشییەوە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی خزمەتگوزارییەکان لە هەموو پارێزگاکان.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، کۆمپانیای پەیوەندییەکان و زانیاریی عێراق وتی، کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بە هەماهەنگی راستەوخۆ لەگەڵ وەزارەت کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردنی تۆڕەکان و ژێرخانی تەکنیکی.
کۆمپانیاکە ئاماژەی
بەوەشکردووە، رۆژی دەنگدان خزمەتگوزارییەکی سەقامگیر بەبێ وەستان و پچڕان دەستەبەر
دەکرێت.
باس
لەوەشکراوە، کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، چوونەتە دۆخی ئامادەباشییەوە و
تیمێکی تەکنیکییان ئامادەکردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی لەناکاو.